کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی کوڕێکی یەشار کایا، پرسە و سەرەخۆشی خۆیانی ئاڕاستە دەکەن و هیوای ئارامی بۆ دەخوازن.
دەقی پەیامەکە:
بە بیستنی گیان لەدەستدانی کاکە دارای کوڕی نووسیەر و ڕۆشنبیر و سیاسەتمەداری کوردی باکووری کوردستان، یەشار کایا، خەمباربووین، لێرەوە پرسەسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکاری یەشار کایا و خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین و هیوای ئارامی و دڵنەوایی بۆ بنەماڵەکەیان دەخوازین.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
26ی7ی2022