کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی سەرخۆشی بڵاوکردەوە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەهۆی کۆچیدوایی کچە گەورەی پێشەوە قازی مەحەمەد سەرۆک کۆماری کوردستان پەیامێکی سەرخۆشی بڵاوکردەوە

لەپەیامەکەدا هاتووە ،هەواڵی کۆچیدوایی سوهیلە قازی مەحەمەد کچە گەورەی سەرۆک کۆماری کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیا خەمباریکردین ،بەوهۆیەوە بەناوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرسەو سەرخۆشی لە کەس و کاری خوالخۆشبوو دەکەن و ئارامی دڵنەوایی بۆ خانەوادەی دەخوازن .

دەقی پەیامی سەرەخۆشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی،بەبۆنەی کۆچی دوایی سوهیلە قازی مەحەمەد کچە گەورەی. سەرۆک کۆماری کوردستان ، پرسە و سەرخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکەن ،هیواخوازیشن خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

هەروەها پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستەی کەس وکار و خانەوادەی دەکەین، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، هاوکات ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک دەخوازین

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
25.02.2024

ڕەنگە بە دڵت بن