شێرپەنچەی سییەکان یەکێکە لە هەرە نەخۆشییە باوەکان، کە توێژەران بەدوای لێکۆڵینەوەدان وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ وەستاندن و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
بەگوێرەی توێژینەوەی شێرپەنچەی بەریتانیا، شێرپەنچەی سییەکان بە مەترسیدارترین شێرپەنچە پۆلێن دەکرێت.
شێرپەنچەی سییەکان بە هێواشی گەشە دەکەن و دەتوانرێن چارەسەر بکرێن ئەگەر زوو بدۆزرێتەوە، وە نیشانەکان کۆکە لەخۆ دەگرێت کە بۆ ماوەی 3 هەفتە یان زیاتر دەخایەنێت، هاوکات هەناسە تەنگی و دابەزینی کێش و گەورەبوونی پەنجەکان، کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، کۆکە کە خوێنی لەگەڵدا بێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی، دکتۆر ئاندی ویتمۆر دەڵێ، کە دۆزینەوەی پێشوەختە یارمەتیدەرە بۆ کۆتایی هێنانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و، کیمیاییش لەم حاڵەتەدا بەسوودە.
ئەگەر کۆخەکە بۆ ماوەی ٣ یان ٤ هەفتە بەردەوام بوو، پشتگوێی مەخە و سەردانی پزیشک بکە تیشکی سینگ بگرە.
جگەرەکێشان گرینگترین فاکتەری مەترسییە کە دەبێتە هۆی شێرپەنچەی سییەکان، بۆیە پێویستە کلتورێک سەبارەت بە پێویستی و سوودەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان بڵاوبکرێتەوە.