دوای ئەوەی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، دەیان کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئیتالیا نقومبوون و گیانیان لە دەستدا، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین، داوای چاکسازی مافی پەنابەری دەکات، ئەوەش بۆ ئەوەی فشار بخاتە بەردەم چاکسازی مافی پەنابەرێتی لە یەکێتی ئەوروپا.
بەرپرسی یەکێتی ئەوروپا لە تویتێکدا، خەمێکی قووڵی خۆی بۆ نوقمبوونی کۆچبەران دەربڕی و، داوای کرد، کە هەوڵەکانی پەیوەست بە چوارچێوەی یاسای کۆچبەران و مافی پەنابەرێتی باشتر بکرێن.
دوای نقومبوونی بەلەمەکەیان لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری کرۆتۆنی ئیتالیای هەرێمی کالابریا، پاسەوانانی کەناری ئیتالیا توانیان 81 کۆچبەر رزگار بکەن و، 45 تەرم بە درێژایی کەنارەکەش بدۆزنەوە، لە کاتێکدا هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران بێسەروشوێنن.
پاسەوانانی کەنارەکە رایانگەیاند، کە بەلەمەکە نزیکەی 120 کۆچبەری هەڵگرتووە و، بریتی بوون لە کۆچبەرانی ئەفغانستان و پاکستان و سۆماڵ.