ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری راینەی وڵاتی ئەڵمانیا دامەزرا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راینە لە ئەڵمانیا دامەرزا و دەستەی کارگێڕییەکەیشی لە کوردانی پارچەکانی کوردستان دیاریکران، بە دامەزراندنی ئەو ناوەندە، 5 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە و لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا دامەزراون.

رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی 26-02-2023 بە ئامادەبوونی کوردستانیانی شاری راینەی وڵاتی ئەڵمانیا و، بە بەشداری کوردانی پارچەکانی کوردستان، دوای ئەنجامدانی چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راینە دامەزرا.

دوای ناوەندەکانی دوسلدۆرف و نۆرنبێرگ و هانۆڤەر و بەرلین، ئیستاش دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راینە، تێکڕا بوونە پێنج ناوەند، کار و هەوڵەکان بەردەوامە بۆ فراوانترکردنی ناوەندەکان لە ئەڵمانیا.

جێی باسە، هەریەکە لە ئیبراھیم عوسمان، ئاری شێخ سەعید، عەبدولوەھاب حەسەن، ئەحمەد مەلا، شکری ئاموکا، شێخ موس کورو، جوان حەمید، وەک دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راینە دیاریکران.

ڕەنگە بە دڵت بن