ئەمانە لە پزیشک و دەرمان باشترن بۆ خەمۆکی

توێژینەوەیەکی نوێ گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە ڕاهێنانی جەستەیی کۆڵەکەی سەرەکییە بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکی و، زۆر باشترە لە دەرمان، یا ڕاوێژکردن بە پزیشکەکان.

بەگوێرەی سایتی زانستی “ScienceDaily”.لە توێژینەوەکەدا هاتووە، کە چالاکی جەستەیی بە بەراورد بە ڕاوێژی پزیشکی و دەرمانە پێشکەوتووەکان دووجار کاریگەرترە.

لە توێژینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری the British Journal of Sports Medicine بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، توێژەرانی زانکۆی باشووری ئوسترالیا دەڵێن، کە لێکۆڵینەوەکەیان گشتگیرترین پێداچوونەوەیە تا ئێستا.

ڕوونیشیکردەوە کە 97 پێداچوونەوە و 1039 دادگایی و زیاتر لە 128 هەزار بەشداربوو لەخۆدەگرێت.

توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی، کە ڕاهێنانی جەستەیی سوودێکی گرینگی بۆ هێورکردنەوەی نیشانەکانی نائارامی، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ڕاهێنانی جەستەیی، لە هەموو جۆرەکانی بەسوودە، وەک پیاسەکردن، ڕاهێنانی بەرگری (بەرزکردنەوە و پاڵنان بە کێش)، ڕاهێنانی لەشجوانی و یۆگا.

ڕەنگە بە دڵت بن