زیاتر لە سێیەکی دانیشتوانی سوید دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ دەرەوەی وڵات، ئەوەش بەگوێرەی ڕاپرسییەکی ئەم دواییەی لەو وڵاتەدا ئەنجامدراوە، لەکاتێکدا سوید خەونێکە بۆ زۆربەی دانیشتوانی جیهان، کە تێیدا بژین.
بەپێی ئەو ڕاپرسییەی ڕۆژنامەی “24se” ئەنجامیداوە، نزیکەی 35٪ ی دانیشتوانی سوید بیردەکەنەوە، یا دەیانەوێت کۆچ بۆ وڵاتێکی دیکە بکەن، بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر نیشتەجێبن، یان کار بکەن، یانیش بخوێنن.
بەڵام بۆچی 35٪ ی دانیشتوانی سوید بیر لە کۆچکردن دەکەنەوە بۆ وڵاتێکی تر، کاتێ سوید یەکێکە لە باشترین وڵاتانی جیهان لە ڕووی ژیان و کار و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و تەندروستی و پەروەردەوە.
لەم ڕووەشەوە ڕاپرسییەکە ئەوە دەردەخات، کە گەنجان جەختیان لەوە کردووەتەوە خواستی کۆچکردن بەهۆی تەکنەلۆژیا و سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بووە، چونکە لە نزیکەوە وڵاتانی پێگەیشتووی جیهان بە چالاکی و بۆنە تایبەتەکانیانەوە سەرنجی راکێشاون، وەک ئەمەریکا و باشووری ئەوروپا، کە ژیانی گەنجان زیاتر لە ژیان و گوزەرانیان باشترن و دەرفەتەکانیان زیاترن.
راپرسییەک دەریخستووە، کە گەنجانی سوید پێیانوایە داهاتیان پشتبەستنە بە قەرز و پارەدانەوە بۆ ماوەی تەمەنێک و هیچ دەرفەتێک نییە بۆ ئەوەی سامانێکی بچووک بۆ خۆیان دابین بکەن.
هەروەها ڕەچاوی ئەوەش دەکەن، کە کار و ژیانی کۆمەڵایەتی لە سوید داخراوە لە نێوان کاری ڕۆژ و ئەرکی تاکەکەسی، بۆیە دەیانەوێت بچنە ئەو وڵاتانەی کە لە کاتی شەو و دەوام و چالاکی و هەلی وەبەرهێناندا بەناوبانگن.
ڕاپرسییەکە دەریخستووە، کە کەسی پێگەیشتووی سویدی لە ناوەڕاستی پیشەکەیاندا بیر دەکەنەوە کۆچ بکەن بۆ وڵاتانی وەک باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و، ئەمەریکای لاتین و ئەوروپای باشوور و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بکەن.