ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەمین کۆربەندی وەرزی لەسەر پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان لە بەستێنی مێژوییەوە لەهەمبەر بڕگەو ماددەکانی پەیماننامەی سیڤەر سازدەکات و لە بانگهێشتنامەیەکدا داوای بەشداری لە ئەندامانیان دەکات .
وێبنارەکە لە ڕێی پرۆگرامی ZOOM ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 04.03.2023 لەم کاتانەی خوارەوە:-
کاتژمێر 21:30 بەکاتی کوردستان
کاتژمێر 19:30 بەکاتی ئەوروپا
(بەرلین ،ئەمستردام ،ستۆکهۆڵم و بێرن …)
کاتژمێر 18:30 بەکاتی لەندەن
بەپێی بانگهێشتنامەکە کۆربەندەکە دوو تەوەر لە خۆدەگرێت :-
تەوەری یەکەم ، بە میوانداری دکتۆر (مەحەمەد عەباس )دکتۆرا لە جوگرافیایی ئابوری بەناونیشانی :-
-لەدوای جەنگی یەکەمی جیهان پەیماننامەی ئاشتی گۆردرا بۆ پەیمانی سیڤەر
تەوەری دووەم ،بە میوانداری مامۆستا ( سدیق شرنخی ) بەناونیشانی :-
-لەڕوی ڕەهەندی سیاسییەوە بۆچی پەیمانی سیڤەر جێبەجێ نەکرا ؟
جێی باسە کۆربەندی دووەمی ئەم وێبنارە لەلایەن خاتوو یوسرا زوبێر ئیسماعیل ئامادەکار و پێشکەشکاری دەکرێت
لەکۆتایی بانگهێشنامەکەدا داوا لە ئەندامانیان دەکات ، پرۆگرامی ZOOM دابەزێنن و لە کاتێکی نزیکدا لینکی تایبەت بە بەشداریتان بۆ دەنێردرێت