دانیمارک لەسەر ئەمکارە رەگەزنامەی لە ژنە پەنابەرێک وەرگرتەوە

دادگایەکی دانیمارک، سزای چوار ساڵ زیندانیکردن و دیپۆرتکردنەوەی ژنە پەنابەرێکی بەتۆمەتی ئەندامێتی رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی تۆمەتبارکردبوو، هاوکات ڕەگەزنامەی دانمارکیشی لێسەندرایەوە.

دادگاکە لە بڕیارەکەیدا ڕایگەیاندووە، کە ئەو ژنە پەنابەرە تەمەن 38 ساڵە، لەساڵی 2015دا گەشتی کردووە بۆ باکووری سوریا و، وەک ژنی ماڵەوە لە شاری ڕەققە نیشتەجێ بووە و، پشتیوانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی کردووە.

ئەو ژنە لە بنەڕەتدا بۆسنییە و دایکی هەشت منداڵە، کە لە تەمەنی 3 بۆ 17 ساڵیدان.

داواکاری گشتی دەڵێ، کە ئەو هەشت منداڵە ڕێگەیان پێدەدرێت لە دانیمارک بمێننەوە، سەرەڕای بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی دایکەکەیان.

جێی باسە، لەساڵی 2021دا، دانیمارک سێ ئافرەتی بەتۆمەتی سەر بە داعش و، هەروەها 14 منداڵی گەڕاندۆتەوە بۆ کەمپەکانی باکووری سوریا، کە خاوەن مافی مانەوە، یا رەگەزنامەی دانیمارکی بوون.

ڕەنگە بە دڵت بن