پەنابەران ئەمکارە بکەن پارەی زیاتریان پێ دەدرێت

حکومەت زیادکردنی بودجەی تەرخانکراوی بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی پەنابەران ڕاگەیاند، وەزیری کۆچ و کۆچبەران ماریا ستینەرگارد، بەڵێنی پارەی زیاتری دا ئەگەر هەڵمەتەکانی ئاژانسی کۆچبەران کاریگەریەکی خێرایان هەبێت.

ژمارەی کۆچبەران دەریدەخەن کە لە دەیەی ڕابردوودا تەنیا 46 کەس پارەیان پێدراوە بۆ ئەوەی سوید جێبهێڵن، حکومەت دەیەوێت بە پێشکەشکردنی پارەی زیاتر، سەرنجی پەنابەرانی زیاتر ڕابکێشێت بۆ گەڕانەوەیان.

حکومەتی نوێی سوید دەیەوێت پەنابەران بە ویستێکی ئازادانەی خۆیان دیپۆرت بکرێنەوە، ئەوەش بە هاندانیان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە بە پێدانی پارەی زیاتر.

حکومەت بودجەی ئاژانسی کۆچبەرانی زیادکردووە بۆ گەڕانەوەی پشتیوانی لە100 هەزار کرۆنەوە بۆ 1 ملیۆن کرۆن، بۆ ئەو مەبەستە.

پشتگیری گەڕانەوە لە سوید نوێ نییە، کە ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە ئێستا دەتوانن پارەی گەڕانەوە وەربگرن، بۆ ئەوانەش کە مافی مانەوەیان هەیە، ئەگەر واز لە مافی پەنابەرییەتەکەیان بهێنن، پارە وەردەگرن، ئەگەر خێزانێک کە مافی مانەوەیان هەبێت بیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، ئەوا بڕی 40000 کرۆن وەک کرێی گەڕانەوەیان وەردەگرن، کاتێ سوید جێدەهێڵن یارمەتیش دەدرێن.

بەگوێرەی ئاژانسی کۆچبەران، لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، 46 کەس وازهێنان لە مافی مانەوە هێناوە و گەڕاونەتەوە وڵاتانی خۆیان.

ڕەنگە بە دڵت بن