گەنجێکی خەڵکی بۆکان، زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی جەعفەر عەزیزی، تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی بۆکان، دوای تێپەڕینی ٢ مانگ لە ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە، بە ناڕوونی ماوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەماوەی ڕفاندنییەوە هەتا ئێستا، هیچ چەشنە پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەیەوە نەکردووە و، تەنانەت هیچ دڵنیایەک سەبارەت بە پارێزراوی گیانی ناوبراو بوونی نییە.
جەعفەر عەزیزی، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە شاری بۆکان ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.