پەنابەران بەپێدانی پارە هان دەدرێن تا بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، ئەمەش خواستی بەهێزی حکومەتی نوێیە بۆ جێبەجێکردنی، تەنانەت ئەگەر پارەی زیاتریشی تێبچێت.
پارتی ئێس دی بەم ئاڕاستەیە حکومەت بەڕێوەدەبات، وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەڵێ، کە حکومەت تێبینی کردووە، زۆربەی ئەو پەنابەرانەی کە لەم چەند دەیەی دواییدا گەیشتوون، سەرکەوتوو نەبوون لە تێکەڵبوونیان لەگەڵ کەلتوری وڵاتەکە، بۆیە حکومەت دەیەوێت هەستێکی گشتی لەناو کۆچبەراندا بڵاوبکاتەوە، تەنانەت ئەوانەی رەگەزنامەشیان وەرگرتووە، یا مافی پەنابەرێتیشیان وەرگرتووە، لەبەرامبەر پێدانی پارەدا بگەڕێنەوە وڵاتانی خۆیان.
ئەمڕۆ لەراپۆرتێکی سەنتەری ئیکسپۆدا ئاشکرایکردووە، کە ئێس دی چیتر خۆی لەبزووتنەوە ڕاست و ڕاستڕەوەکان دوورناخاتەوە کە گوزارشت لە ڕەوانبێژی ڕەگەزیی و تیۆریی پیلانگێڕان دەکات.
پەنابەران ترسی پاراستنی منداڵەکانیان لە بردن، کە سوید بەگوێرەی یاسای ئێڵ ڤی یو، دەتوانێ منداڵان لە دایک و باوکانیان وەربگرنەوە و بێ بەشیان بکەن لە گەورەکردنیان، پەنابەرە مسوڵمانەکانیش بە بیانووی ئەوەی ئەو وڵاتە ڕێگە بە سوتاندنی قورئان دەدا، دەڵێن دەبێ تێیدا نەژین، هەرچەندە پاڵنەری زۆر و جیاوازییش هەیە وا لە پەنابەرانی ئەو وڵاتە بکات، جێی بێڵن.