دۆزینەوەیەکی مەترسیدار لەسەر کلێنکسی تەوالێت

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە، کە کلێنکسی توالێت، سەرچاوەیەکی چاوەڕواننەکراوی ماددە کیمیاییەکانن و زیانی هەمیشەیییان لە سەرانسەری جیهاندا هەیە و، دەتوانێت لە ڕێگەی ئاوەڕۆوە بچێتە نێو خاکەکەوە.

پێکهاتەی (بالفلور والألكيلات الفلورية) خێزانێکن لە پێکهاتە کیمیاییە دەستکردەکان، کە لە چلەکانی سەدەی بیستەمەوە دروستکراون و، زیاتر لە 4700 گەردیلە لەخۆ دەگرێت، هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە.

ئەم پێکهاتەیە لە زۆربەی ئەو بەرهەمانەدا باون، کە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاردێت، وەک (جوانکاری، کەلوپەلی چێشت لێنان، جلی دژە ئاو)، بەستراوەتەوە بە چەندین جۆری شێرپەنچە، نەخۆشی دڵ و دەمار، نەخۆشی گەشەسەندن لە منداڵاندا.

لە توێژینەوەکەدا، کە لە گۆڤاری زانست و تەکنەلۆژیای ژینگەیی نامە بڵاوکراوەتەوە، لە نێوان تشرینی دووەمی 2021 و ئابی 2022، توێژەران لولەی کلێنکسی تەوالێتیان لە ئەمەریکای باکوور، ئەمەریکای لاتین، ئەفریقا، ئەوروپای ڕۆژئاوا، کۆکردەوە.

توێژەرەکان بوونی پۆلیفلۆئۆراڵکیل فۆسفاتیان تێدا دۆزیەوە، لەگەڵ ئەو ماددانەی کە هۆکارن ببنە هۆی توشبوون بە شێرپەنچە.

ڕەنگە بە دڵت بن