دوو پەنابەر لەبەر هۆکارێک دایکی خۆیان دەکوژن
دوو پەنابەری گەنج دایکی خۆیان بە ئوتۆمبێل و بە بیانووی پاراستنی شەرەف کوشت،کەسوکارەکەشیان هەڕەشەی کوشتن لە کوڕە خۆشەویستەکەی دەکەن.
دایکی ئەو دوو گەنجە، دوای ئەوەی لە هاوسەرە پێشووەکەی، واتا باوکیان جیابووەتەوە، لەگەڵ کەسێکی دیکە خۆشەویستی هەبووە، ئەوانیش بە لەبەرچاوگرتنی نەریتی رۆمانی، کە هێشتا شووی نەکردووە و ئەوەی ڕوودەدا، “حالەتی زینا”یە، بۆیە دایکەکەیان کوشتووە.
ئێستا ئەو کوڕەی کە خۆشەویستی دایکەکە بووە، لە ژێر چاودێری پۆلیسدایە، چونکە هێشتا لەلایەن هەندێ لە خزمەکانی ژنەوە هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت.
ئەمڕۆ داواکاری گشتی سوید، ئەو دوو گەنجەیان تۆمەتبار کرد، کە لە بیستەکانی تەمەنیاندان، بە کوشتنی دایکی و هەوڵی کوشتنی هاوڕێکەی، هەروەها چەند خزمو کەسوکارێکیشیان تۆمەتبارکردن بە هاندانی کوشتن.