ئەم وڵاتە 500 هەزار پەنابەر وەردەگرێت

حکومەتی ئیتاڵیا، پلانێکی گشتگیر بۆ گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی کە ئاسانکاری بۆ کۆچکردنی ئاسایی دەکات دەگرنە بەر، وەزیری کشتوکاڵی ئیتالیا فرانچسکۆ لۆلۆبریگیدا دەڵێ، حکومەت چاوی لە هێنانی 500,000 کۆچبەری یاساییە بۆ وڵاتەکەی.

جیۆرگیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا، لە ئێستادا پلانێکی گشتگیری کۆچکردن دروست دەکات کە میکانیزمەکان ئاسان و خێراتر دەکات، لەبەر ئەوەی نیو ملیۆن هەلی کار لە ئیتالیادا هەیە، بۆیە دەیانەوێت، پێنج سەد هەزار پەنابەری یاسایی ببەنە وڵاتەکەیان.

وەزیری کشتوکاڵ فرانسیسکۆ لۆلۆبریگیدا ڕایگەیاند، کە داواکارییەکان بۆ چوونە ناو ئیتالیا بۆ کارکردن لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و کشتوکاڵ و گواستنەوە و خوێندنی باڵا، لەمانگەکانی ڕابردوودا بڕی 500 هەزار داواکارییە.

لۆلۆبریگیدا ئەوەشی وت: “ئێمە چەندین ساڵە پلانی لێشاوی کۆچکردنمان فەرامۆش کردووە و دەکرێت دەرفەتێک بێت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بەشێوەیەکی یاسایی و سەلامەتی بێنە وڵاتەکەمان”.

ڕەنگە بە دڵت بن