واتسئاپ بەرنامەیەکی پەیوەندی خێرایە کە زۆر نەرمە لە بەکارهێناندا و، زیاتر لە دوو بلیۆن کەس لە جیهاندا بەکاری دەهێنن.
بۆ زۆرێک لەوان واتسئاپ بووە بە ئامرازی سەرەکی کارکردن و پەیوەندی کردن لەگەڵ هاوڕێ و خێزان و وەرگرتنی هەواڵ.
لە هەمانکاتدا، ئەوان لەبیریان دەچێت کە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە ڕێگەی بەرنامەکەوە وەریانگرتووە، بەشێکی زۆر لە میمۆری مۆبایلەکانیان داگیر دەکەن.
ئەم کێشەیە تەنیا لە مۆبایلەکاندا ڕوونادات کە ٦٤ گێگابایت میمۆری سنووردارە، بەڵکو لەو مۆبایلانەشدا روو دەدا، کە میمۆریان بە ١٢٨ گێگابایت، یا زیاترە.
کێشەکە بە کەڵەکەبوونی ئەم میدیایە لەسەر میمۆری تەلەفۆنەکە دروست دەبێت، تەنانەت ئەگەر بەکارهێنەرەکە کرتە بکات لەسەر بژاردەی (Never) واتە “هەرگیز”.
سایتی تەکنیکی ” wired” دەڵێت کە واتسئاپ بەشێوەیەکی ئوتۆماتیکی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بۆتان هاتوون، لە نێو مۆبایلەکانتان سەیڤ دەبن.
بەم هەنگاوانەی خوارەوە چارەی بکە:
بڕۆ بۆ ڕێکبەندەکانی تەلەفۆنەکە نەک کاربەرنامە.
کرتە لەسەر ئایکۆنی میمۆری ئامێرەکە بکە، بۆ ئەوەی زۆرترین بەکارهێنانی بیرگە “میمۆری” ببینیت..
ئەگەر بەکارهێنەرەکە زۆر پشت بە وێنە و ڤیدیۆکان ببەستێت لە واتسئاپ، لە سەرەوەی لیستەکە دەردەکەوێت.