لە ماوەی یەک ساڵدا دەیان هەزار پەنابەر رەگەزنامە وەردەگرن

ئامارێکی نوێ لەلایەن نووسینگەی ئاماری ئەوروپا “یۆرۆستات”ەوە بڵاوکراوەتەوە و، ئاشکرای کردووە، کە نزیکەی 827 هەزار پەنابەر لەساڵی 2021دا لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕەگەزنامەیان بەدەست هێناوە، کە بە بەراورد بە ساڵی 2020 نزیکەی 14 هەزار پەنابەر بوو

ئۆفیسەکە ڕایگەیاند، ئیسپانیا زۆرترین رێژەی رەگەزنامەی نوێی لە ساڵی 2021دا بەخشیوە، زیاتر لە 144,000، 17٪ ی کۆی یەکێتی ئەوروپا.

فەرەنسا بە زیاتر لە 130,000 (16٪), ئیتالیا بە 121,500 (٪15), و سوید بە زیاتر لە 89,000 (11٪).

سەبارەت بە زۆربەی ئەو پەنابەرانەی کە ڕەگەزنامەی ئەوروپییان بەدەستهێناوە، ئۆفیسەکە ڕوونیکردەوە، کە ڕۆمانییەکان بە 28600 و، پاشان تورکەکان بە 25 هەزار و 700 و، جەزائیرییەکان بە 19 هەزار و 300 کەس پلەی یەکەمیان هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن