دژی پڕۆژە یاسایەک بەرانبەر پەنابەران خۆپیشاندان ئەنجام درا

سەدان کۆچبەری ئەفریقی لەگەڵ دەیان چالاکوانی فەرەنسی لە پاریس، ڕێپێوانێکیان بۆ ناڕەزایی دەربڕین، دژ بە ڕەشنووسی یاسای نوێ، کە کۆچکردن بۆ ناو ئەو وڵاتە سنووردار دەکات و، ئاسانکاری بۆ دیپۆرتکردنەوەکان دەکات، ئەنجامدا.

رۆژی شەممە، خۆپێشاندەران لە مەیدانی شاتوو ڕۆگی بەشی باکووری پاریس کۆبوونەوە و، تێیدا خۆپیشاندەران دروشمی “با دۆخی هەموو کۆچبەرە نایاساییەکان بەیاسایی بکەین”.

هەروەها دروشمی دژی سەرکوتکردن، دەستبەسەرکردن و دیپۆرتکردنەوە، دەوتەوە.

ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن ژمارەیەک لە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی فەرەنساوە ڕێکخرابوو، کە پەیوەندیدارن بە کاروباری پەنابەران.

ڕەشنووسی نوێی یاسای پەنابەری و کۆچبەرانی فەرەنسا، کە لە سەرەتای مانگی شوباتەوە پێشکەش کرا، ڕێوشوێنێک بۆ ئاسانکردنی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران تێدایە.

جێی باسە، وەزیری ناوخۆ جیراڵد دارمانین پێشتر گوتی ئەوە “قورسترین” یاسای کۆچبەران بوو کە حکومەتی فەڕەنسا تا ئێستا پێشکەشی کردووە”.

ڕەنگە بە دڵت بن