لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییەی تەلەفزیۆنی سویدی(SVT)، پەیوەندییەکی نزیکی نێوان کارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (سۆسیال)ی شاری یۆتۆبۆری، تۆڕێکی بەناوبانگی تاوانکاری خێزانی لەو شارە ئاشکرا کردووە.
لێکۆڵینەوەکە ئەو هەماهەنگییەی ئاشکراکردووە و، ئەو کارمەندانەی تۆمەتبارن بە پەیوەندیکردن بە تۆڕێکی تاوانکارەوە بەمەبەستی یارمەتیدانی زانیاری دەربارەی کەیسەکانی خێزان و کەیسەکانی کشانەوە و گرنگیدان بەمنداڵانیان ئەنجام داوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەم لێکۆڵینەوە ناوخۆییە لە دەزگای چاودێری کۆمەڵایەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پۆلیس ئەنجام دراوە.
لێکۆڵینەوەکە تیشکی خستە سەر شکاندنی نهێنی کەسێک و دزەپێکردنی زانیاری دەربارەی کەسەکە بۆ تۆڕێکی تاوان، لەلایەن کارمەندێکی “سۆسیال”ەوە.
لێکۆڵینەوە تەلەڤیزیۆنییەکانی سوید، دووپاتیکردەوە، کە ئەم حاڵەتانە بۆ نموونەن، بەڵام سنووردار نین، بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەن کە چەندین کەیس و کەیسی تر هەن چاودێری کراون و، ئاماژە بە پێشێلکارییەکی گەورە دەکەن لەلایەن تۆڕەکانی تاوانەوە لە دامودەزگا حکومییەکان.
پێشتر پۆلیسی سوید هۆشداریدابوو کە تۆڕە خێزانییەکان و چەتە تاوانبارەکان دەتوانن لە شارەوانییەکان و بەشەکانی جیاجیادا دەست بکەنە ناو دامەزراوەی سویدییەوە.
خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لە سوید، بە ئامانجی پاراستنی منداڵ دامەزرا، کاتێ ڕووبەڕووی فەرامۆشکردنی ئاشکرای خێزانەکانیان کراوەتەوە، وەک توندوتیژی جەستەیی و دەروونی، یا ئەگەر ئەندامێکی خێزان ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بێت، ئەوا منداڵەکانیان لێ دەسەندرێتەوە.
ئەگەر بەشەکە زانیاری بەدەستبێنێت کە مەترسی لەسەر هەڕەشەکردن لە منداڵەکە هەیە، ئەوا دەتوانێت دەستبەجێ لەژێر دەسەڵاتی یاسادا لە خێزانەکەی بسەننەوە، پاشان بە فەرمانی دادگای ئیداری هەر شارەوانییەکە بیدەنە خێزانێکی دیکە.
ئەرکی دیکەی بەشەکە بریتین لە: دابینکردنی پاڵپشتی دارایی و کۆمەڵایەتی بۆ بێکاران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و، پاراستنی ژنانی لێقەوماو و، گرینگیدان بە بەساڵاچووان و کۆچبەران.