passport index کە وێبسایتێکە پاسپۆرت هەڵدەسەنگێنێت، ڕاپۆرتێکی نوێی لەسەر باشترین پاسپۆرتی وڵاتان بڵاوکردەوە، کە بە باشترینی ساڵی 2023 دێن.
لە پلەی یەکەمی پۆلێنکردنەکەدا، 21 وڵات لە ڕووی ڕێگەدان بە چوونە ناوەوەی گەورەترین ژمارەی هاوڵاتیانی وڵاتان بۆ ناو خاکەکەیان بەبێ ڤیزا ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە: ئەنگۆلا، بۆلیڤیا، بوروندی، کەمبۆدیا، کۆمۆرۆس، کەناری عاج، جیبۆتی، ئەسیوپیا، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، گابۆن، گینێ بیساو، مالاوی، مالدیڤ، مایکرۆنیزیا، نایجیریا، ڕواندا، سۆماڵی، سودانی باشوور، تیمۆر لێست، و توڤالۆ ئەم وڵاتانە پێشوازی لە گەشتیارانی 198 وڵات دەکەن بەبێ ڤیزا یان دەرکردنی ڤیزا لە کاتی گەیشتندا.
لە کۆتاییەکانی دیکەی ئەو پانتاییەدا، ئەفغانستان، کۆریای باکوور و تورکمانستان لە پلەی 83 و کۆتاییدا بوون و ڕێگە بە گەشتی بێ ڤیزا نادەن.
کام وڵاتی ئەوروپایی زۆرترین پێشوازی دەکات؟
لە ئەوروپا پێشوازی لێکراوترین وڵات ئەرمەنستانە، کە رێگە بە گەشتیارانی 135 وڵاتی جیهان دەدا، بە بێ ڤیزا گەشتی وڵاتەکەی بکەن، لە پلەی 26 دایناوە.
کۆسۆڤۆ، رێگە بە چوونەژوورەوەی بێ ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی ١٠٩ وڵات دەدا، لە کاتێکدا مۆلدۆڤا ئەم پێشوازیە پێشکەش بە ١٠٣ وڵات دەکات.
بە پێچەوانەوە، زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا کەمێک توندترن، گەشتی بێ ڤیزا پێشکەشی بۆ 92 وڵات دەکەن.
کام وڵات بەهێزترین پاسپۆرتی هەیە؟
لەلایەکی دیکەوە، پێڕستی پاسەپۆرتی جیهانی بە پلەبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان ناسراوە.
هەڵگرانی پاسپۆرتی ئیمارات دەتوانن بە بێ ڤیزا بۆ 180 وڵات گەشت بکەن و، پلەی یەکەمیان لە جیهاندا هەیە.