تایبەتمەندیەکی نوێ بە ناوی “دوگمەی پێداچوونەوە” لەلایەن واتسئاپەوە کاری لەسەر دەکرێت، ئەو زیادکردنە، ڕێگە بە کەسەکە دەدا، کە پەیامەکەی لە 15 خولەکی ناردنی هەموار بکاتەوە، بۆ ئەوەی خۆی لە هەر شەرمەزارییەک بەدوور بگرێت.
تایبەتمەندیەکە دوای ئەوە دێت، کە ملیۆنەها بەکارهێنەری واتسئاپ ماوەیەکی زۆرە داوایان کردووە، تا هەوڵی ڕاستکردنەوەی هەڵەی تایپ، یا نامەکانیان بدەن، کە ناردوویانە.
بەڵام ئەو هەموارکردنەی کە ئێستا کاری لەسەرکراوە هێشتا ئاشکرا نەکراوە کەی بۆ بەکارهێنان دەستەبەر دەکرێت، بەگوێرەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، هەروەها زۆر نەزانراوە سەبارەت بە وردەکارییەکان، کە ئایا وەرگرەکانی تر ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەنجامدانی هەموارکردنەوە، یا وەرگرتنی تۆمارێک دەربارەی ئەوەی ئەو نامەی ئاڕاستەی کراوە گۆڕاوە.