رێکخراوەکان داوای خوێدنی وانەی سێکسی لە قوتابخانەکاندا دەکەن

گرووپی مافەکان داوای یاساییان لە دژی حکومەتی فەرەنسا تۆمار کردووە، لەسەر ئەو قوتابخانانەی وانەی سێکسی نادەن بە قوتابیان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە فەڕەنسییەکان، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کەیسەکان لەبەردەم دادگای کارگێڕی پاریس لەلایەن ڕێکخراوی پلاندانانی خێزانی SOSتۆمارکراون، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ هۆشیارکردنەوەی نەخۆشی ئایدز.

سێ ڕێکخراو داوای گەیشتن بە هەموو قوتابخانەکان دەکەن بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە یاسای ساڵی 2001 و، دڵنیابوون لەوەی کە قوتابیەکان وانەی پەروەردەی سێکسیان پێ دەدرێت.

ئەوان باس لەوە دەکەن کە “سەرەڕای ناوبانگی فەرەنسا لە ڕێبازێکی لیبراڵی بۆ سێکس، هێشتا سێکس بابەتێکی تابۆیە لە قوتابخانەکاندا.

یاسا مەرج دەکات کە قوتابیەکان دەبێت بەلایەنی کەمەوە 3 وانەی خوێندنی سێکس لە ساڵێکدا لە ئاستی سەرەتایی و لاوەکی وەربگرنتو ێژینەوەکان ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە مامۆستاکان بە دەگمەن وانە سێکسییەکان دەدەن.

Sidactionدەڵێت هەرزەکارەکان کەمی زانیاری بەرچاویان سەبارەت بە نەخۆشی ئایدز هەیە، کە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون.

فلۆرانس تون، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ڕوونی دەکاتەوە: “ئێمە دەمانەوێت حکومەت کار بکات، ئێمە دەبینین کەمبوونەوەی زانیاری دەربارەی نەخۆشی ئایدز لە نێوان گەنجاندا هەیە”.

ئەو جەختی کردەوە کە “شکستەکە بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەکان و ئەوانەی خوار تەمەنی 25 ساڵن، ئێستا 15٪ ی کۆی گشتی خەڵکی نەخۆشی ئایدز لە فەرەنسا پێکدێنن.

تۆن باس لەوە دەکات کە منداڵانی قوتابخانەی سەرەتایی وا دانرابوون دەربارەی “پەیوەندی سێکسی و ڕێزگرتن و یەکسانی نێوان کچان و کوڕان و، نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی فێربکرێن.

سارا دۆرۆچەر، سەرۆکی رێکخراوی پلاندانانی خێزان وتی: “یاساکە زیاتر لە 20 ساڵە لە شوێنی خۆیدایە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین کە بە باشی جێبەجێ نەکراوە، ئەم وانانە کەیسێکی سەرەکین لە شەڕی دژی جیاکاری و گێچەڵکردنی سێکسی، هەروەها گرینگە بۆ باشترکردنی تەندروستی سێکسی و زاوزێی گەنجان”.

ڕەنگە بە دڵت بن