دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوەند کۆبووبوونەوەی ئاسایی وەرزی خۆیان سازکرد، کە تێیدا باس لە دامەزراندنی چەند ناوەندێک کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 05.03.2023 دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، بە سەرپەرشتی ئەندازیار سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەند و، دکتۆر بابان ئەلیاسی جێگری بەرپرسی ناوەند و، بە ئامادەبوونی شۆڕش ئۆردۆگان، سۆران حەسەن، ئاری سەعید، بژارسەعید، عەمار داود، ئایدۆگان ئەینال و، شێخ موس ئۆزدەمیر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەم وەرزەدا، بڕیاردرا لە 16 ی ئازار، یادی کارەساتی هەڵەبجەی شەهید نە مەراسیمێک ڕێزلێنان لە قوربانیانی کیمیابارانی ئەنجام بدەن، هەروەها جەخت لەسەر دامەزراندنی چەند ناوەندێک کرا، هاوکات ئامادەسازی بۆ ڕاگەیاندنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بکرێت و، ڕێکخستنی ئیداری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیش جێگیرکرا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرنج و کارەکان بۆ کارنامەی بەرنامەکانی مانگی پێنج و شەش گفتوگۆی فراوانی لەبارەوەکراو و، لەوبارەوە بڕیاری بەدواداچوون بۆ چەند پرسێک پەسەند کرا، هەروەها کارنامەی گشتی کاروچالاکییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
س،ح