سوید ئەم مافە لە پەنابەران قەدەغە دەکات

حکومەتی سوید ڕەچاوی ڕەشنووسی یاسایەک دەکات، کە ڕەنگە لەماوەی داهاتوودا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە مەبەستی سەرەکی ڕێگەگرتنە لەو دایک و باوکە پەنابەرانەی بیانەوێت منداڵەکانیان بۆ دەرەوەی سوید گەشت پێ بکەن.

بەگوێرەی میدیاکانی ناوخۆ، یاساکە بە هیچ شێوەیەک گشتی نابێت، بەڵکو مەبەستیانە ڕێگە لە گەشتی ئەو منداڵانە بگرن کە گومانیان لە خواستی دایک و باوکیان هەیە و، دەیانەوێت بە زۆر دیپۆرتیان بکەنەوە بۆ دەرەوەی سوید، یا ئەو خێزانانەی کە منداڵیان هەیە و لەژێر بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی خزمەتگوزاری سویدیدان.

هەرچەندە یاساکە هەموو منداڵە کۆچبەرەکان ناخاتە ژێر قەدەغەی گەشتەوە، بەڵام لەلایەن گرووپەکانی مافەوە لە سوید دژایەتی دەکرێت.

سەرچاوەکانی حکومەتی سوید دەڵێن، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ئامارێک بڵاوبۆتەوە، کە زیاتر لە 900 منداڵی پەنابەر لە سوید براونەتە دەرەوەی سوید و چیتر ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتە، چونکە دایک و باوکیان و خزمەکانیان لەترسی دامودەزگا سویدییەکان، یا بابەتی کەلتور ئەو کارەیان کردوون.

هەرچۆنێک بێت سەرچاوەکان جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە، کە یاساکە لە پرەنسیپدا گشتی دەبێت، بەڵام بەتایبەت پەنابەرەکان بە ئامانج دەگرێت.

ئەو ڕوونیکردەوە کە ئەو یاسایانەی ئێستا بۆ گەڕانەوەی منداڵ هەیە لەنێو ئەوروپادایە، بۆ نموونە ئەگەر پەنابەرێک منداڵەکەی بباتە فەڕەنسا، ئەوا سوید داوای گەڕانەوەی لە فەرەنسا دەکات، بەڵام ئەگەر ئەو پەنابەرە منداڵەکەی بیباتە عێراق، سوید ناتوانێ داوای بکاتەوە.

یاساکە بەشێوەیەکی سەرەکی ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکرێت، کە باکگراوندی کۆچبەریان هەیە و، خەڵکی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی پاکستان و ئەفغانستان و وڵاتانی دیکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن