بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا، حکومەتی بەریتانیا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، یاسایەکی نوێ بۆ وەستاندنی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لەڕێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە دەگەنە ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات.
بەپێی ڕۆژنامە بەریتانییەکان، یاسا نوێیەکە، مانای ئەوە دەگەیەنێت کە داواکاری مافی پەنابەرێتی لەلایەن ئەوانەی بە بەلەمە بچووکەکان دەگەن قبوڵ ناکرێن و، بە زووترین کات دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتێکی “سێیەمی سەلامەت”.
ڕیشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لەدیمانەیەکی بڵاوکراوەی ڕۆژی یەکشەممەدا دووپاتیکردەوە، کە هەر کەسێک بەنایاسایی بچێتە ناو وڵاتەکەیەوە ڕێگری لێ دەکرێت لەوێ بمێنێتەوە.
سوناک وتیشی: “دڵنیابە، ئەگەر بە نایاسایی بێیت بۆ ئێرە، ناتوانیت بمێنیتەوە”.