پەتایەکی دیکەی مەترسیدار روو لە مرۆڤ دەکات

ڕاپۆرتەکانی تەندروستی، بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەیان لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمەریکای باشوور راگەیاندووە، کە دەکرێت ببێتە هەڕەشەیەکی دیکە بۆ سەر مرۆڤ.

ئەلبێرت ئۆستەرهاوس، یەکێ لە توێژەرە ناسراوەکانی ئەنفلۆنزای باڵندەی جیهان، بە ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند، کە نەخۆشییەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ بڵاودەبێتەوە، پەتاکەیەکی دیکەیە دەستپێدەکات.

ئەو گوتی، دۆخی جیهانی ئەنفلۆنزای باڵندە هەرگیز هێندەی ئێستا نیگەرانی لێنەکەوتۆتەوە، ئاماژەی بەوەشدا کە توێژەران لەو باوەڕەدان، وڵاتان ئەوەندە کار ناکەن بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە.

ڕەنگە بە دڵت بن