ناوەندی ڕەوەندی کورد بە بۆنەی هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا دامەزراندنی سێ ناوەندی ئافرەتانیشی لە هەریەکە لە وڵاتانی وەک سوید و فینلاند و ئەڵمانیاش راگەیاند.
دەقی پەیامەکە:
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، ڕێز لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، واتا ۸ی مارس دەگیردرێت. ۸ی مارس ڕۆژێکە ئافرەتان بێ جیاوازیکردن لە باری فیکری، نەتەوەیی و ڕەگەزییەوە، ئاوڕێک لە خەبات و دەستکەوتەکانیان وەک ئافرەت دەدەنەوە و، بە ورد بوونەوە و تێڕوانین لە ڕابوردوودا و، بە پشت بەستن بە تواناکانیان و، ئەو دەرفەتانەی بۆیان دەڕەخسێ، بۆ بەرەوپێش بردنی زیاتری ئافرەتان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
کەم نین ئەو ئافرەتانەی بۆ بە دەستھێنانی ماف و ئازادی گەل خەبات دەکەن، ڕەنگە ئەوانە تەنیا لە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگەدا خۆ نەبینەوە، یاخود تفەنگ لە شان نەبن، بەڵام بە خۆشیەوە ئێرادەی ئافرەتانی کورد بۆ بە دەستهێنانی مافی نەتەویی و مافی خۆی، هەمیشە و بە درێژایی مێژوو، لە هەموو شۆڕش و بەرخودانەکانی گەلەکەمان شوێن پێیان دیار و بەرچاو بووە.
یەکسانی پێویستی ئەمڕۆ و داهاتووی بزووتنەوەی کوردە .
پیرۆزبایی لە خۆمان و ئافرەتان دەکەین و، ھیواخوازین کار و چالاکییەکانیان مایەی خۆشحاڵی گشت لایەک بێت.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
بابەتی پێشتر
بابەتی داھاتوو
ڕەنگە بە دڵت بن