میدیاکانی سوید ڕایانگەیاند، کە پۆلیس لە باشووری شاری مالمۆ، کارمەندێکی باخچەیەکی ساوایانیان بە گومانی ئەوەی کە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر منداڵان دەستگیر کردووە.
تەلەڤیزیۆنی سویدی بە وتەی داواکاری گشتی مالمو دەڵێ، کە هێشتا ڕوون نییە کە ئەو پیاوە لە چەند کاری دەستدرێژییەوە تێوەگلاوە، ئەو فەرمانبەرە ماوەی چەند ساڵێکە لەو باخچەیەدا کاری کردووە.
تەلەفزیۆنی سویدی دەشڵێت، ڕێکخراوێکی ئەمەریکی بەناوی “سەنتەری نەتەوەیی بۆ منداڵە ونبووەکان و ئیستغلالکراوان لە ئەمەریکا” (NCMEC) هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کارمەندەیە.