دەیان کۆچبەر لە نقومبوون ڕزگار دەکرێن

دەستەڵاتدارانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند، یەکەکانی پاسەوانی کەناراوەکانیان توانیویانە نزیکەی 160 کۆچبەر ڕزگار بکەن، کە لە کەنارەکانی باکووری ئەفریقاوە بەڕێکەوتبوون.

دەستەڵاتداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، کە پاسەوانەکان توانیویانە 158 کۆچبەر ڕزگار بکەن، کە لەنێو سێ بەلەمدا بوون، 27 ژن و 8 منداڵیان تێدابووە و، هەموویان ڕەوانەی پەناگە کراون.

زۆربەی ئەو بەلەمانەی کە لە مەغریبەوە بەرەو دوورگەکانی ئیسپانیا لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسییەوە دەگەن، بە بە مەترسیدارترین گەشت دادەنرێت لە ڕێگاکانی کۆچکردن بۆ ئەوروپا.

ڕەنگە بە دڵت بن