بەداخەوە خاتو هێڵێن ناسراو بە( نەسرین قاسملوو) هاوژینی شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری پێشوی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پاریس پایتەخەتی فەرەنسا ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 10.03.2023 بەرامبەر بە 19ی ڕەشەممەی 1401ی هەتاوی خاتوو هێلێن قاسملوو، هاوژینی شەهید دوکتور قاسملوو کە لە نێو پێشمەرگەکانی و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتدا بە (خوشکە نەسرین)ناسرابوو، لە تەمەنی ٨٩ ساڵی و لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕانسە کۆچی دوایی کرد.
بەهۆیەوەکۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ کۆچی دوای خاتوو هێڵێن (نەسرین قاسملوو) ، پرسە و سەرخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی ناوبراو دەکەن،هیواخوازیشن خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
هەروەها پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەین، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، هاوکات ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک دەخوازین
جێی باسە خاتوو هێلین كرۆلیچ (نەسرین قاسملوو) بە ڕەگەز هاووڵاتی چێكییه و لە ساڵی ۱۹۳۳ی زایینی لە پراگ لە دایك بووە، لە ساڵی ۱۹٦۳ لە پراگ خوێندنی فەلسەفە و زمانی تەواو كردووە و بڕوانامەی ماستەری بە دەستهێناوە، زمانەكانی چێكی، ئینگلیزی، كوردی و فارسی دەزانێت، لە زانکۆی پڕاگ لەگەڵ شەهید دکتور قاسملوو ئاشنا دەبێت و دوایی هاوسەرگیری دەکەن،هەروەها خاتوو نەسرین لە ئەوروپا ،ئێران و عێراق ژیاوە وهەمیشە لەگەڵ خۆشی و ناخۆشییەکانی گەلی کوردستان دابووە
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
10.03.2023