سزای 30 ساڵ بەسەر ئەم کەسانەدا دەسەپێندرێت

جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا، سووربوونی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی و قاچاخچیان دووپاتکردەوە.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری سزای قورستری بۆ قاچاخچیان پەسەندکرد، کە سزای سی ساڵ زیندانیان بەسەردا دەسەپێت، کە چالاکییەکانیان دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی کۆچبەران، یا برینداربوونیان.

جێی باسە، کێشەی کۆچبەران کێشەیەکی سیاسی زۆر هەستیارە لە ئیتالیا و، دەروازەی چوونەژوورەوەی سەدان هەزار کۆچبەر بووە لەم ساڵانەی دواییدا، کە گەیشتوون.

ڕەنگە بە دڵت بن