بەگوێرەی ڕادیۆ ئیکۆت، جۆلیا سڤیریدێنکۆ جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا، لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جۆهان پێرشۆن، وەزیری کاری سویدی، داوای ئەوەی لێکردووە، کاتێ جەنگ کۆتایی دێت، پەنابەرە ئۆکرانییەکان بگەڕێننەوە.
سڤێردینکۆ جەختی کردەوە کە زۆربەی ئۆکراینییەکان دەیانەوێت هەرکاتێک گونجاو بێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، “ئەوان بەڕاستی پەنابەر نین، بەڵکو بەشێوەیەکی کاتی ئاوارەن”.
جێی باسە، 7ملیۆن ئۆکرانی دوای داگیرکردنی ڕوسیا ناچاربوون لە وڵاتەکەیان کۆچ بکەن و، هەزارانیان گەیشتنە سوید، هاوکات خزمەتگوزاری کۆچبەران چەندین ئاسانکاریان بۆ دابین کردن، تا بە خێرایی نیشتەجێ بن.