لەسەر کۆکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی رووتی منداڵان دەستگیر دەکرێت

داواکاری گشتی سوید، پیاوێکیان بە تاوانی پەیوەست بە ئیستغلالکردنی سێکسی منداڵان لە شارەوانی تیرپی پارێزگای ئۆپسالا تۆمەتبار کرد.

تەلەڤیزیۆنی سویدی بە وتەی داواکاری گشتی دەڵێ، ئەو پیاوە لە ماوەی ئەم ساڵانەدا زیاتر لە ملیۆنێک وێنە و فیلمی پۆڕنۆگرافی منداڵانی کۆکردۆتەوە.

داواکارانی گشتی ڕایانگەیاند، کە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی پیاوەکە، بەهۆی زۆری ژمارەی ڤیدیۆ و وێنەکانەوە، پۆلیس نەیتوانیوە هەموو کەرەستەکانی ببینێت.

پۆلیسی سوید لە مانگی کانوونی یەکەمدا ئەو پیاوەی دەستگیرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی یۆرۆپۆل گفتوگۆکانی هاک کردووە و دوو کۆمپیوتەر و تابلێت و هارد درایڤێکی دەرەکییان دەستگیر کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن