هەموو جیهان دەگۆڕێت زاناکان بابەتی پەڕجوو دەدۆزنەوە

زاناکان مادەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە و لەلایەن راپۆرتەکانی میدیاوە بە پەڕجوو “موعجیزە” وێناکراوە، کە بۆ گواستنەوەی کارەبا و بێ ئەوەی وزەی کەم بکاتەوە بەکاردێت.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، کە زانایانی ئەمەریکی، یەکەم ماددەیان بەرهەمهێناوە، کە لەدەستدانی وزە لادەبات کاتێک کارەبا دەگەیەنێت، وە ئەوەی کێبڵ بە درێژای خۆی وزە لە دەست دەدا، بەوەش پێشکەوتنێکی زانستی نوێ دێتە کایەوە، کە دەتوانێ تەمەنی پاتری درێژتر و تۆڕە کارەباییەکان کاراتر بکات.

گرووپێک لە توێژەرانی زانکۆی ڕۆچێستەر بە سەرۆکایەتی زانا ڕانگا دیاس، راپۆرتیاندا کە بەرهەمێکی گەورەی نوێیان دروستکردووە و دەتوانێت لە پلەی گەرمای ئاسایی و پەستانی زۆر کەمتر لە کەرەستەی سوپەر گەیەنەری دۆزراوەی پێشوو کار بکات.

لە توێژینەوە نوێیەکەدا، کە لە ڕۆژنامەی Natureبڵاو کراوەتەوە، توێژەرەکان رێچەتەی سوپەرگەیەنەریان دەستکاری کردووە بە زیادکردنی نایترۆجین و کانزایەکی دەگمەنی زەوی ناسراو بە لوتیۆم بۆ هایدرۆجین لە جیاتی سولفۆر و کاربۆن.

دکتۆر دیاس، دەڵێ، بەم ماددەیە بۆ نموونە دەتوانین شێوازی هەڵگیراوی کارەبا بگۆڕین و بگوازرێتەوە.

هاونووسەر و فیزیکزانی زانکۆی نیڤادا ئاشکان سالامات وتی: لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ئامێرمان دەبێت لەگەڵ پێکهاتە نایابەکان، ئەمەش بەو مانایە دێت، کە مۆبایل و لاپتۆپەکانمان پێویستیان بە کارەبای کەمتر دەبێت بۆ ئەوەی بەکاریان بێنن و، بە خێرایی هێز لە دەست نادەن – کە تەمەنی پاتری درێژتریان پێ دەبەخشێت.

ستانلی تۆزوور، زانای توێژینەوە لە تاقیگەی نەتەوەیی زانکۆی ویلایەتی فلۆریدا وتی: “ئەم ئەنجامانە دەرخەری پێشکەوتنێکی زانستین”.

ڕەنگە بە دڵت بن