دەستەڵاتدارانی ناوخۆ ڕایانگەیاند، جۆرێکی نوێی مارمێلکە لە ڕەگەزی پرۆکتۆپۆرۆسیان لە پارکێکی نەتەوەیی ناوچەی ئاندسی پیرۆ دۆزیوەتەوە.
دەستەڵاتی پیرۆ ڕایگەیاند، کە ئەم جۆرە مارمێلکانە لە پارکی نەتەوەیی ئۆتیچیدا دۆزراوەتەوە، ئەمە نموونەیەکی نوێیە لە ڕەگەزی پرۆکتۆپۆرۆس، کە لە دارستان و لەوەڕگا شاخاوییە بەرزەکانی لێواری ئەمازۆن لە ئەندیس دەژی.
نێرینەکانی ئەم مارمێلکە رەنگێکی خۆڵەمێشی تۆخیان هەیە و مل و سکیان رەنگی رەشە، لە کاتێکدا مێینەکان ملێکی خۆڵەمێشی کاڵ و سنگ و سکیان رەنگێکی خۆڵەمێشی تۆخیان هەیە.
جێی باسە، دەستەڵاتدارانی پیرۆ دەڵێن 20 جۆری مارمێلکەی پرۆکتۆپۆرۆس هەن، کە 18 جۆریان لە لەو وڵاتە دۆزراونەتەوە.