بەهۆی بەرگری لە پەنابەران کارێک بەرامبەر بەناوبانگترین بێژەر دەکرێت
بی بی سی دەڵێ، هەڵپەساردنی “جاری لینیکەر”، ئەندامی هەمیشەیی ستۆدیۆ شیکارییەکانی پاڵەوانیەتی خولی ئینگلیزی، بەهۆی هۆکاری سیاسییە.
کەناڵەکە دووپاتیکردەوە، کە بابەتەکە لەگەڵ لینیکەر بەناوبانگترین بێژەری وەرزشی بەریتانیا لەسەر بەرگریکردن لە پەنابەران ڕاگیراوە چیتر ناگەڕێندرێتەوە، تا رێککەوتنێکی دیکە نەیەتە دی.
لە راگەیەندراوەکەی بی بی سیدا هاتووە: “بی بی سی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لەگەڵ جاری و تیمەکەی لە گفتوگۆیەکی بەرفراواندایە و، ئێمە وتمان کە چالاکی ئەم دواییەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو بە پێشێلکردنی رێنماییەکانمان دەزانین”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بی بی سی بڕیاریداوە کە لە پێشکەشکردنی یاری ڕۆژ بکشێتەوە هەتا دەگەینە پێگەیەکی هاوڕا و ڕوون لەسەر بەکارهێنانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا”.
بێژەرەکە لە تویتەر گوتی: “هیچ لێشاوێکی گەورە نییە، ئێمە پەنابەری زۆر کەمتر لە وڵاتانی گەورەی ئەوروپا وەردەگرین”.