مشتومڕ لە کۆریای باشوور لەسەر سەربڕینی سەگەکان و خواردنی گۆشتەکەی دروستبووە، ئەوەش بەهۆی ناڕەزایی دژی مافی ئاژەڵان، کە هانی هەندێکیدا کێڵگەی سەگەکانیان دابخەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی نێودەوڵەتی یونایتد پرێس، چالاکوانانی کۆمەڵەی مرۆیی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، نزیکەی دوو سەد سەگ و سەگی تولەیان ئازادکردووە، کە بۆ فرۆشتنی گۆشتەکانیان لە وڵاتی ئاسیادا ئامادەکرابوون.
ئەو سەگانەی کە لە کێڵگەیەکی بەناوبانگەوە “ئازادکراون” سەر بە جۆرەکانی “جیندوز” و “توساس”ن.
چالاکوانان و ڕەخنەگران دەڵێن، ئاژەڵەکان هەموو ژیانیان لە شوێنە پیسەکاندا ژیاون، کە لە قەفەسی تەنگاو و بارودۆخی خراپ لە کێڵگەکانی نزیک سیئۆلی پایتەختدا بوون.
دوای ئەوەی سەگەکان ئازادکران، بەرەو کەنەدا و ئەمەریکا بەڕێدەکرێن، لەو شوێنەی کە سوودیان لێوەردەگیرێت بۆ ئەو خێزانانەی کە هەڵیاندەگرنەوە.
لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا کێڵگەیەکی دیکەی سەگ دەرگاکانی داخست، لەکاتێکدا خواردنی گۆشتی سەگ بە خێرایی لە کۆریای باشوور کەمدەبێتەوە، ئەوەش لەکاتێکدا نەریتێکی کۆمەڵایەتی بووە.
یانگ، تەمەن 73 ساڵ کە خاوەنی کێڵگەیەکی سەگە، وتی، کە نزیکەی 30 ساڵە لە کێڵگەکەدا کاری کردووە و، کاتی تەواوکردنی پڕۆژەکەی هاتووە.
یانگ دانی بەوەدا نا کە فشارێکی بەرچاوی پارێزەرانی مافی ئاژەڵانیان لەسەر هەیە و وتی: “هیچ داهاتوویەک نییە بۆ خواردنی گۆشتی سەگ لە کۆریای باشوور”.
ڕاپرسییەک کە لەلایەن لیژنەی نیلسن لە کۆریای باشوور لە مانگی تشرینی یەکەم ئەنجامدراوە، ئاشکرای کردووە، کە لەسەدا 87.5ی خەڵکی کۆریای باشوور خواردنی گۆشتی سەگیان ڕەتکردۆتەوە، لە کاتێکدا نەوەکانی پێشوو هیچ کێشەیەکیان نەبووە.