سزای گرتن و دیپۆرتکردنەوەی چەند پەنابەرێک دەدەرێت

ڕۆژی دووشەممە دادوەری سوید، سێ پەنابەریان لە مالمۆ بە دەستدرێژی سێکسی و دزی کردن تاوانبارکرد و سزای زیندانی و دیپۆرتکردنەوەیان درا.

دادوەری بۆی دەرکەوت کە تۆمەتبارەکان لەنێوان مانگی ئایار و ئابی ساڵی ڕابردوو چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئافرەتاندا تۆمار کردووە و، پاشان تاڵانیان کردوون و دەستدرێژییان کردووەتە سەر قوربانییەکان.

ئاژانسی هەواڵی “تی تی”ی سویدی بڵاویکردەوە، کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر دوو لەو ژنانە، لە کاتێکدا سێهەمیان بە توندی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.

تۆمەتباران هەڕەشەی کوشتن و لێدانیان لەقوربانیان کردووە و ئامێرەکانی مۆبایل و ناسنامە و پارەیان لێ دزیون.

دەستەی دادوەری سزای پێنج ساڵ و 10 مانگ زیندانی و دووەم بۆ پێنج ساڵ و سێیەم بۆ چوار ساڵ و 10 مانگ دران، هاوکات بڕیاریش درا، کە دوو پەنابەریان دوای تەواوکردنی سزاکەیان، دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان بکرێنەوە و لە سوید دەربکرێن.

ڕەنگە بە دڵت بن