ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ،بەشداری یادی 35ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەن ،کەکۆمەڵەی دۆستایەتی کوردو هۆڵەندی مەڕاسمێکیان بۆ یادی ئەو کارەساتبارە ڕێکخستبوو
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 16.03.2023 لە شاری دێنهاخی وڵاتی هۆڵندا یادی کیمیبارانکردنی شاری هەڵەبجە بەشداری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی هۆڵندی بەڕێوەچوو
ل سەرەتای مەراسیمەکە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانە هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان ڕێزگیرا و ،دواتر بەسروودی نەتەوەیی کورد(ئەی ڕەقیب )ساڵیادەکە بەرزڕاگیرا.
شایەنی باسە کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەشداریان هەبوو. پەیامی هاوبەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کومەڵەی دوستایەتی کورد و هولەندی لە لایەن ب (خۆشناو موسا )خوێندراوە.
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا چەپکە گوڵی هاوبەشی ڕێزلێنان پێشکەش بە مۆنیمێنتی شەهید (عومەری خاوەر) کرا.