شاندی کۆمیتەی بەڕێوەبەری سەردانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی کرد

لەدرێژەی سەردان و دیدارەکانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان ،شاندی ناوبراو سەردانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیمۆکراتی کورردستانی کرد ،لەلایەن بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی پێشوازی کران

لەمبارەوەشاندی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، سەردانی بارەگای مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە پیرمام کرد،و لە لایەن هێمن هەورامی بەرپرسی ڕیکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە گەرمی پێشوازی کران.

لەو دیدارەدا، باسێکی چروپڕ لەسەر رەوندی کوردستانی و پێویستی کاری لۆبیگەری و زیاد کردنی دۆست بۆ کوردستان قسەیان لە بارەوە کرا.
دواجاربەپرسی رێکخستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای بەرزنرخاندنی کار و چالاکیەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، هاوکات لەسەر پشتیوانی لە کارو جالاکییەکانی رەوەندی کوردستانی پێداگری کردەوە.
هەر دوو لا هاوڕا بوون لە دیدارو چاوپێکەوتنەکان بۆ ئاڵوگۆری بیروڕا لە پێناو خزمەت کردن بە دۆزی رەوای کوردستان بەردەوام بن.

ڕەنگە بە دڵت بن