پیاوێکی ئەمەریکی کە لە فلۆریدا دەژی، لە ماڵەوە دانیشتبوو سەیری تەلەفیزیۆنی دەکرد، کاتێ گوێی لە دەرگادرانی ماڵەکەی دەبێت، دەڕوا دەرگاکە دەکاتەوە و دەبینێ تیمساحێکە.
سکۆت هۆلینگسوۆرثی تەمەن 56 ساڵ، کە لە کەنار دەریای دایتۆنای فلۆریدا دەژی، وتی کە دوای بیستنی دەنگی لە دەرگادرانی ماڵەکەی، بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتووە و دەرگاکەی کردووەتەوە، بەڵام تیمساحێک پەلاماری قاچی دەدا.
فلۆریدا ماڵێکە بۆ نزیکەی ١.٣ ملیۆن تیمساح، بە درێژایی لە هەر ٦٧ هەرێمەکەیدا هەن.