مامۆستایەک سزا دەدرێت

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای قوتابخانەکانی ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە سزای ٦ ساڵ و حەوت مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکران و سێ سزای دیکەی بەسەردا سەپێندراوە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیلام، بە تۆمەتی “پێکهێنانی دەستە و گرووپی زیاتر لە ٢ کەس بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی” و، “پڕوپاگەندەکردن لە دژی نیزام”، سزای ٦ ساڵ و یەک ڕۆژ و حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بەسەر ئەحمەد عەلیزادەی تەمەن ٥٠ ساڵدا سەپاند.

هەروەها ئەم دادگایە، سزای ٢ ساڵ دوورخستنەوە لە مامۆستایی و، دوورخرانەوە بۆ ماوەی ٢ ساڵ بۆ شاری فنوجی پارێزگای سیستان و بەلووچستان و، ١ ساڵ بێبەشکران لە هەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەسەر ئەحمەد عەلیزادەدا سەپاندووە.

ئەحمەد عەلیزادە، ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢، دوای بانگهێشتکرانی بۆ دادگای ئاودانان دەستبەسەرکراوە، ناوبراو لە کۆتایییەکانی مانگی خەرمان و لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئاودانان دەستبەسەرکرابوو و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.

ڕەنگە بە دڵت بن