بەئامانجی ڕاکێشانی کرێکاری بیانی بۆ ئەو وڵاتە، حکومەتی ئیتاڵیا بەمدواییانە گۆڕانکاری لە یاسای بێگانەکان کرد، ئەوەش بە ئاسانکردنی یاساکان و ئاسانکردنی کار بۆ کرێکارانی بیانی و گواستنەوەیان بۆ ئیتالیا.
حکومەت دەڵێت، گۆڕانکارییەکان ئامرازی پتەوتر دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵقوڵانی کۆچی نایاسایی و تێکشکانی تۆڕە تاوانبارەکان لە قاچاخبردنی مرۆڤ.
لەنێو ئەو گۆڕانکارییە سەرەکیانەی کە پێشکەشکراون، درێژکردنەوەی ماوەی مافی نیشتەجێبوونە بۆ مەبەستی کاری هەمیشەیی و، خۆدامەزراندن و یەکگرتنەوەی خێزان، کە ئێستا بۆ ماوەی سێ ساڵ دروست دەبێت.
هەروەها ئەو پشکانە دانراوە بۆ دامەزراندنی کرێکارانی پەنابەر، کە هەر سێ ساڵ جارێک دەبێت، نەک ساڵانە.
زیاتر لە 53٪ ی کۆمپانیا کشتوکاڵییەکان لە ئیتالیا، کرێکارە کۆچبەرەکان دادەمەزرێنن، ئەوەش بەهۆی نەبوونی کرێکارانی ئیتاڵی لەو جۆرە بوارانەدا.
هەروەها ئەو وڵاتە کرێکارە بیانییەکان لە ڕێگەی کارتی شینی یەکێتی ئەوروپاوە بەکرێ دەگرێ، وە ڕێگە بەو کەسانە دەدا، کە لە دوورەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ڤیزای دیجیتاڵی ئیتاڵیەوە، لەو وڵاتە بژین.
ئیتالیا وەک زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپایی تووشی کەمیی دەستی کار دەبێت و، ژمارەی لەدایکبوونەکان کەم بوونەتەوە و لە ئەنجامدا ڕێژەی دانیشتوانیشی کەم بوونەتەوە.