سوید پەنابەرێکی سزا دا

میدیاکانی سوید جارێکی دیکە تیشکیان خستە سەر کەیسی هانی بیلالی پەنابەر، ئەوەش دوای ئەوەی بە تۆمەتی تێوەگلانی لە ڕووداوەکانی شاری ئۆرێبرۆی دژ بە سوتاندنی قورئان تۆمەتبار کرا و بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا.

دادگای ئۆرێبرۆ، دوێنێ دووشەممە، بیلالی تاوانبار کرد بە دەستدرێژی توند بۆ سەر پۆلیس، ئەوەش لەکاتی خۆپیشاندانەکانی دوای سوتاندنی قورئان لەلایەن ڕاسموس پالودان لە ئورێبرۆوە هاتووە.

گرتە ڤیدیۆییەکان دەموچاوی ئەو پەنابەرەی ئاشکرا کردووە و، وای لە دادگا کرد، کە بەگوێرەی یاسا نوێکان، سزای دەستدرێژیکردنە سەر پۆلیس توندتر بکەن و، سزای زیندانی دەربکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن