جگەرەی  ئەلیکترۆنی دەیان ماددەی کیمیایی تێدایە

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە مەترسییەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ئاشکرا کردووە و، ئەو گومانە هەڵەی کە زۆرێک لەو بڕوایەدان کە زیانیان کەمترە لە ئاسایی روون دەکاتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی نەتەوەیی ئوسترالی، کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری پزیشکی ئوسترالی بڵاوکراوەتەوە، جگەرەی ئەلیکترۆنی تامدار، تێکەڵەیەکی ئاڵۆز لە ماددە کیمیاییەکانی تێدایە.

توێژەری سەرەکی پڕۆفیسۆر ئێمیلی بانکس دەڵێ، جگەرەی ئەلیکترۆنی 240 ماددەی کیمیایی تێدایە، کە 38یان بە ژەهر پۆلێن کراون و، 27ی دیکەش بە کاریگەری زیانبەخش دادەنرێت لەسەر تەندروستی سییەکان.

ڕەنگە بە دڵت بن