زیاتر لە 15 کۆچبەر خنکاو و بێسەروشوێن بوون

هەشت کۆچبەر، کە دایکێک و سێ منداڵیشیان تێدایە، بەهۆی تێکشکانی بەلەمەکەیان بێسەروشوێنن، ئەوەش دوای ئەوەی هەوڵەکەیان بۆ تێپەڕاندنی دەریا بەرەو کەنارەکانی ئەوروپا شکستی هێنا.

بەلایەنی کەمەوە نۆ کۆچبەر خنکاون، لە کاتێکدا هەشت کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن، بەهۆی ئەوەی بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران لە پارێزگای سکیکدای ڕۆژهەڵاتی جەزائیر تێکشکا.

ڕادیۆی گشتی جەزائیر بڵاویکردەوە، تیمەکانی پاراستنی سڤیل، کە لەلایەن پاسەوانانی کەنارەوە پشتگیری دەکرێن، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنیان ئەنجام داوە.

ڕادیۆکە وتیشی: تیمەکانی رزگارکردن، تەرمی نۆ کەسیان دۆزیوەتەوە و، توانیویانە دوو کۆچبەر ڕزگار بکەن، وە هەشت کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.

یەکێ لە ڕزگاربووەکان وتی، خێزانێک، کە لە ئافرەتێک و سێ منداڵی بوون، لە ناو بێسەروشوێنەکاندان.

جێی باسە، ڕادیۆکە ئاشکرای کرد، کە هەموو قوربانییەکان جەزائیرین.

ڕەنگە بە دڵت بن