بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی حکومەتی ئەمەریکا، نەخۆشی کەڕووی کوشندە بە خێرایی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاو دەبێتەوە.
توێژەرانی سەنتەری کۆنتڕۆڵی نەخۆشی و نەهێشتنی نەخۆشی (CDC) دەڵێن، کە کەڕووی کوشندەی ناونراو بە (Candida Auris)، کە وەک هەویر گەشە دەکات، دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشییەکی توند لەو کەسانەی کە سیستەمی بەرگری لاوازیان هەیە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمەریکا دەستنیشان کراون، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی کە توشبووی (Candida Auris)، بە ڕێژەیەکی ئاگادارکەرەوە بەرزبووەتەوە لەوکاتەی بۆ یەکەم جار لەساڵی 2016دا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاوبوویەوە.