ڕواندا: دروستکردنی کامپی پەنابەران بەرە تەواوبوون دەڕوا

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەردەوامە لە بەرگریکردنی پلانی حکومەت بۆ گواستنەوەی پەنابەران بۆ ڕواندا و، سەرسامی خۆی بە دیزاینی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کۆچبەران دەردەبڕێت، لە سەردانەکەیدا بۆ کیگالی پایتەخت هەرچەندە پلانەکە هێشتا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی یاسایی دەبێتەوە، بەڵام حکومەت سوورە لەسەر توندکردنی سیاسەتی کۆچبەران و دوورکردنەوەی خەڵک لە هاتنیان بۆ بەریتانیا.

چەند مەرجێک لەلایەن سوێلا بریڤەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا جەخت لەسەر گرینگی جێبەجێکردنی پلانی حکومەت دەکاتەوە، بە ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندای وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و مافی گەڕانەوەیان بۆ بەریتانیا نابێت.

ڕۆژی یەکشەممە وەزیرەکەی بەریتانیا بەشداری لە دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی بەلایەنی کەم 500 یەکەی نیشتەجێبوون لە ڕواندا کرد، کە بۆ وەرگرتنی ئەو کۆچبەرانەی لە شانشینی یەکگرتووەوە دیپۆرت دەکرێنەوە ئامادە دەکرێت، ئەو وتی پرۆژەکانی خانووبەرە و بنیاتنان لە ڕواندا زۆر پێشکەوتوون و نزیک بوون لە تەواوبوون.

ڕەنگە بە دڵت بن