پەنابەرە مسوڵمانەکان هانا بۆ دەزگای زەکات دەبەن

دامەزراوەی زەکاتی نیشتمانی (NZF) دەڵێ، کە ئاستی داواکاری بۆ ئەو خزمەتگوزاری و هاوکارییانەی پێشکەشی پەنابەرانی موسڵمانی نیشتەجێی بەریتانیا دەکات، بەشێوەیەکی بێوێنە زیادی کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەڵئاوسان لە بەریتانیا بەرزبووەتەوە.

سوهەیل حەنیف، سەرۆکی جێبەجێکاری دەزگای زەکات، وتی: “دۆخەکە زۆر نیگەرانکەرە، داواکارییەکانی یارمەتیدان کە هەموو مانگێک دەگاتە دەزگاکە، هەندێک جار لە دوو هەزار زیاتر دەبێت”.

داواکاران، دەتوانن بۆ هەر کەسێک تا 600 پاوەن و نزیکەی 1,000 پاوەن بۆ خێزانێک پارە وەربگرن.

لە مانگی ئابی ساڵی 2022 ەوە ڕاپۆرتێک بڵاویکردەوە، کە لە پێنج پەنابەری موسڵمانی نیشتەجێی بەریتانی، یەکێکیان ناچار بووە پەنا بۆ بانکەکانی خواردن بەرن، ئەوەش بەهۆی گرانی بژێوی ژیانەوە.

جێی باسە، لە ئێستادا زیاتر لە 50٪ ی پەنابەرە موسڵمانەکانی بەریتانیا لە ژێر هێڵی هەژاریدان، بە بەراورد بە 18٪ ی کۆی دانیشتوان.

ڕەنگە بە دڵت بن