ئاڵای کوردستان لە شاری بینگهامتۆنی ولایەتی نیویۆرک هەڵکرا

چالاکوانانی رەوەندی کوردستانی، لە شاری بینگهامتۆنی سەر بە ویلایەتی نیویۆرک، بە هاوکاری و پاڵپشتی شارەداری شارەکە و، لە جەژنی نەورۆزدا، ئاڵای کوردستان و ئاڵاکانی ویلایەتەکە و ئەمەریکایان لەبەردەم شارەداری شارەکەدا هەڵکرد.

لەو یادەدا، جێرد کرام، سەرۆکی شارەوانی شارەکە، گوتەی پێشکەشکرد و، وێڕای پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز، لەسەر رۆڵی باشی رەوەندی کوردستانی شارەکە قسەی کرد.

دواتر نوێنەرانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بینگهامتۆن، بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی جەژنی نەورۆز و هاتنی بەهاری کوردەواری، بە هاوکاری شارەدار، ئاڵای کوردستانیان لەنێو خۆشی و شادی و چەپڵە رێزاداندا هەڵکرد.

مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ رێدوان زێباری، چالاکڤانی کوردستانی بینگهماتۆن، وێرای پیرۆزبایی نەورۆز، سوپاس و دەستخۆشی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پێشکەش کردن و، هەروەها سەبارەت بە پەرەدان بە کار و خەباتی کۆنفدراسیۆن چەند بابەت و پێشنیاریان تاوتوێ کرد و، بڕیاریاندا ساڵی داهاتوو ئەو چالاکییە بە شێوەیەکی بەرینتر و لە چوارچێوەی فێستیڤاڵێکدا بۆ ناساندنی پتری کولتووری بەڕێوەببەن.

ڕەنگە بە دڵت بن